كەناڵێكی عێراق: هێشتا بانكەكانی عێراق لە بازنەی سزاكانی ئەمەریكادان

بینەر: (995)

كەناڵی وان نیوزی عێراقی رەتی دەكاتەوە بانكەكانی عێراق بازنەی سزاكانی ئەمەریكایان جێهێشتێ‌، بەڵكو ئێستەیش تەواوی پرۆسە داراییەكانی عێراق وردبینی دەكرێت و زۆربەی بانكەكان لە ژێری چاودێریدان.

ئەمڕۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، كەناڵی وان نیوز لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، هێشتا بانكەكانی عێراق لە بازنەی چاودێری و سزاكانی ئەمەریكادان، تەواوی پرۆسەی دارایی بە تەواویش پرۆسەی حەواڵەكردن وردبینی بۆ دەكرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێوەندیی بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێراندا هەیە.

كەناڵەكە دەڵێ‌، “بانكەكان بازنەكەیان جێنەهێشتووە، بەڵام ناونیشانەكە گۆڕاوە، گەڕانەوەی متمانەیش بە لێدوان ناكرێت”، بەڵكو دەبێت كاری بانكەكان شەفاف بكرێت و پابەند بن بە رێساكانەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەیان بانكی عێراق بەهۆی سپیكردنەوەی پارە و مامەڵەكردن لە بەرژەوەندیی ئێران، لەلایەن ئەمەریكاوە سزا دراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *