زۆر لە كۆمپانیاكانی ئەمەریكا هەنگاو بەرەو قەدەغەكردنی مۆبایلی زیرەك لەلایەن كارمەندانیان لە كاتی كاركردندا دەنێن، وەك هەوڵێك بۆ بەهێزكردنی تەندروستیی كارمەندان و زیادكردنی زۆرترین بڕی بەرهەمهێنان و توانای كارمەندانەكانیان.
كۆمپانیای مۆریس پیەرس لە ویلایەتی نیوجێرسی كە 500 كارمەندی هەیە و تەمەنیان لە نێوان 14 تا 19 ساڵە، ئێستە لەو كۆمپانیایە سندووقی تایبەت بە مۆبایلەكان بوونی هەیە و سەرجەمی كارمەندەكانیان كاتێك هاتنە دەوام، مۆبایلەكانی لێ دادەنێن و ئینجا دەچنە سەر كارەكەیان، بەمشێوەیەیش تەواوی ئەو كاتانەی خەریكی كاركردنن، بێ مۆبایلی زیرەك دەبن و سەرنج و كاریان باشتر و زیاتر دەبێت.
رونین سیگریست گەنجێكی كارمەندنی تەمەن 17 ساڵە دەڵێ، دەسبەرداربوون لە مۆبایلی زیرەك لە كاتی ڕۆژانەی كار كە شەش تا حەوت سەعاتە، لە سەرەتا كارێكی زۆر قورس بوو، چونكە بەردەوام بیرت لەوە دەكردەوە كە كێ پێوەندیی پێوە كردوویت، یان كێ نامەی بۆ ناردوویت، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو ئەمە ئاسایی دەبێتەوە و توانای كاركردن و سەرنجدان و وردبینیمان زیاتر بوو، ئەمە جیا لەوەی لە ڕووی كۆمەڵایەتیشەوە تێكەڵاوی زیاتر لە نێوان كارمەندان دروست دەبێت.
سیاسەتی قەدەغەكردنی مۆبایل بەلای ئەو كۆمپانیایەوە، هانی كارمەندانی دەدات كە بە دوای ئەركی تر بگەڕێن، شوێنەكەیان ڕێك بخەنەوە و خزمەتگوزاریی كڕیاران باشتر ببێ و ئامادەی تەواوی كاركردن بن، لەبری ئەوەی ڕاستەوخۆ پەنا بۆ بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكانیان ببەن.
ئەمە خێوەتگەی هاوینەی گەنجانیشی گرتووەتەوە، خێوەتگەی ڕێد ئەرۆ كەمپ لە ویلایەتی ویسكنسن هەمان سیاسەتی گرتووەتەبەر.
ریچ برۆچینسكی بەڕێوەبەری خێوەتگەكە دەڵێ، فەلسەفەی دامەزراوەكەمان ئەوەیە كە گەنجان لە ژاوەژاوی ئەلیكترۆنی دوور بخەینەوە، بەهرەی نوێیان لێ بدۆزینەوە و توانای كەسایەتییان زیاتر پەرە پێ بدەین.
















Leave a Reply