كورتهێنان عێراق ناچاری قەرزی دەرەكی دەكات

بینەر: (1.5K)

بەهۆی زیادبوونی كورتهێنان لە بودجەی 2027، گوشارە داراییەكانی سەر عێراق لە هەڵكشاندایە، لەو كاتەی حكوومەتی عێراق روو لە قەرزی دەرەكی لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دەكات، شارەزایان ئاماژە بۆ كاریگەرییەكانی ئەو هەنگاوە دەكەن و وریایی لە مەرجەكانی سندووقەكە دەدەن، لەوانە دروستبوونی كێشە بۆ دابینكردنی خۆراكی مانگانە و كرێی كارەبا.

نەبیل مەرسوومی مامۆستای زانكۆ و شارەزای ئابووری ئاماژە دەكات كە عێراق خەریكی دانوستانە لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەگەرچی هێشتا سەرەتاییە، بەڵام دەیەوێ بڕە قەرزێك تا پێنج ملیار و 400 ملیۆن دۆلار وەربگرێت، كە سوودی لەسەر دەبێت و لە سنووری 1.25%یە، عێراق دەتوانێت وەری بگرێت، بەڵام پێویستە دووپات لە مەرج و چاكسازییەكانی بكاتەوە كە لێ داوا كراوە.

ئەو شارەزایە وریایی لە كاریگەری مەرجە پێشبینیكراوەكانی سندووقی دراو لە گوشارخستنە سەر خەرجییەكان و كەمكردنەوەی پارەی تەرخانكراو بۆ پسوولەی خۆراك یان هەڵوەشاندنەوەی و كاراكردنی كۆكردنەوەی كرێی كارەبا و چەند خاڵێكی تر دا كە بانكەكە بەرانبەر بە پێدانی قەرزەكە دەیسەپێنێت، ئێستە پێویستی بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە قەرزە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی 2027 زۆر پێویستە كە بڕەكەی دەگاتە 43 تریلیۆن دینار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *