قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەكرێت بە دینار

بینەر: (1.6K)

قیستی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون كە لەلایەن هاووڵاتییانەوە كڕدراون و بە دۆلار پارەی مانگانەی دەدەن دەكرێت بە دینار، بڕیارەكە لە سلێمانی جێبەجێ كراوە و هێشتا لە هەولێر نەچووەتە واری جێبەجێكردن.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ی ئۆكتۆبەر، بە گوێرەی زانیارییەكانی، “وشە” دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بڕیاریداوە كە قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون ببێت بە دینار و چیتر خەڵك لەو بەرز و نزمییەی نرخی دۆلار زەرەرمەند نەبێت.

ئێستە بڕیارەكە لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و بە نرخی 155 هەزار دینار بەرانبەر بە 100 دۆلاری ئەمەریكی لە هەر هاووڵاتییەك وەردەگیرێت، بەڵام بڕیارەكە لە هەولێر جێبەجێ نەكراوە و پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بكەوێتە واری جێبەجێكردن.

د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان زانیارییەكانی پشتڕاست كردووەتەوە و رای گەیاند كە پێشنیار بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دەكەن تا تەواوی وەبەرهێنەران ناچار بكەن قیستەكانی یەكەی نیشتەجێبوون بە دینار وەربگرن لە بری دۆلار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *