فەرهاد شامی: گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵنەگیرێت رێككەوتنەكە شكست دەهێنێت

بینەر: (954)

بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە جدووپات دەكاتەوە كە ئەگەر گەمارۆی سەر شاری كۆبانێ هەڵنەگیرێت، ئەوا رێككەوتنەكەی ئەمدواییەی نێوان دیمەشق و هێزەكانیان شكست دەهێنێت.

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رۆژئاوای كوردستان گوتی، شاندەكانی حكوومەتی دیمەشق بۆ بەدیهێنانی پلانەكانیان و مانەوەی گەلەكەمان بەبێ بەرگری، سوور بوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هێزەكانمان، بەڵام لە سایەی قوربانیی شەهیدەكانمان گەیشتینە رێككەوتنەكەی ئەمدواییە كە ئەگەر ئەوە نەبوایە، ناوی كورد و رۆژاڤا نەدەمایەوە.

دووپاتیشی كردەوە، ئەگەر كۆتایی بە گەمارۆی سەپێنراوی سەر شاری كۆبانێ نەهێنرێت، ئەوا رێككەوتنەكە شكست دەهێنێت.

گوتیشی، هەندێك هەوڵ و ئیستیفزازی بەشێك لە گرووپەكان هەیە بۆ شكستپێهێنانی رێككەوتنەكە. هەندێك گرووپ كە راستەوخۆ سەربە توركیان، كار دەكەن بۆ دروستكردنی كۆسپ بۆ رێككەوتنەكە.

ئاماژەی بەوەش دا، ناوی كاندیدەكانی خۆمان بۆ وەرگرتنی پۆستەكان پێشكەشی حكوومەت كاتی سووریا كردووە.

ئەوەشی خستەڕو، مافی گەلانی ناوچەكەیە خۆیان، خۆیان بەڕێوەبەرن.

هەروەها ئاشكراشی كرد كە یەكینەكانی پاراستنی ژنان یەپەژە بە تایبەتمەندی خۆیانەوە دەمێننەوە، هەندێك لە هەڤاڵانی ژن رادەسپێردرێن بۆ فەرماندەییكردنی لیواكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *