فراكسیۆنی پارتی جێگری سەرۆك و گوتەبێژی دیاری كرد

بینەر: (1.2K)

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، جێگری سەرۆكی فراكسیۆن و گوتەبێژی دیاری كرد.

هەریەك لە رێبوار هادی بوو بە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كە شاخەوان عەبدوڵایە، دانەر عەبدولغەفاریش بووە گوتەبێژی فراكسیۆنەكە.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی شوبات، رێبوار هادی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، بە “وشە”ی راگەیاند، ئەمڕۆ فراكسیۆنەكە جێگری سەرۆك و گوتەبێژی دیاری كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، هەوڵی زۆر هەیە سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمانی عێراق كە ئەمڕۆ دادەنرێن، باشترینەكان بۆ كورد بن و فراكسیۆنی پارتیش هەوڵی وەرگرتنی لیژنەی نەوت و گاز دەدات.

پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و 100 هەزار دەنگی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەست هێنا، ئێستە ژمارەیەكی گەورەیە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *