عەبدوڵا موهتەدی پرسەنامەیەكی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد

بینەر: (681)

عەبدوڵا موهتەدی سەرۆكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران پرسەنامەیەكی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كوردستان، شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، عەبدوڵا موهتەدی سەرۆكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراو، شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

“بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتیی گەورە شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان پێشكەش بە بنەماڵەی مەرحوومی شێخ عەبدولواحید و هەموو بنەماڵەی گەورەی بارزانی دەكەین” لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.

هەروەها هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ سەرۆك بارزانی دەخوازێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *