پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بە خواردنەوەی ئاو یان هەر خواردنەوەیەكی تری سروشتی لە شەوان و بەرلە خەوتن دەكەن و پێیان وایە، كاتێك مرۆڤ شەوان تا بەیانی دەخەوێت، جەستەی پێویستی بە ئاو دەبێت تا لە وشكبوونەوە بپارێزرێت، بۆیە لەلایەك بۆ دووركەوتنەوە لە وشكبوون و لەلایەكی تریشەوە بۆ خەوی ئاسوودە، پێیان وایە ئاوی گێلاسی ترش، باشترین خواردنەوەیە بۆ مێشك و خەوی ئاسوودە.
بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی “شەرق ئەوسەت” ، هەواڵەكەی لە پێگەی “ئیتینگ وێڵ” وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك قسەیان بۆ كردووە، بەتایبەتی ئاوی گێلاسی ترش كە باشترین خواردنەوەیە كە شەوان و بەرلە خەوتن بخورێتەوە، جیا لە سوودەكانی بۆ مێشك بەشێوەیەكی گشتی وەك باشتربوونی یادەوەری و سەرنج و وزەی مێشك، هاوكات دەبێتە هۆی خەوی ئاسوودە و قووڵ.
پسپۆران دووپاتی دەكەنەوە كە بۆ یادەوەری و سەرنج و وزەی مێشك، باشترین خواردنەوە بە شەوان و بەرلە خەوتن، ئاوی گێلاسی ترشە، جیا لە سوودەكانی بۆ مێشك، دەبێتە هۆی خەوی ئاسوودە و قووڵ، ئەو میوەیە بە میلاتونینی سروشتی دەوڵەمەندە و بەشێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستیی مێشك زۆر سوودمەندە. بۆیە رێنوێنی دەكەن خواردنەوەی ئاوی گێلاس بكرێتە رۆتینی شەوانە كە زیاتر سوودی دەبێت.














Leave a Reply