شەهباز شەریف: خەریكە دانوستانەكان بە ئامانج دەگەن

بینەر: (76)

شەڕە 39 رۆژییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران كە لە 28ی شوباتی رابردوو دەستی پێ كرد، بە ئاگربەستێكی كاتی لە 8ی نیسانی رابردوو كۆتایی هات، لەو ساتەوە دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا لە ئیسلام ئاباد بە ناوەندگیریی پاكستان دەستی پێ كرد، بەڵام تا ئێستە هیچ ئەنجامێكی دیاریكراوی نییە، دوایین جار شاندێكی باڵای پاكستان پەیامێكی بۆ سەركردەكانی ئێران گواستەوە، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی پاكستان گوتی، خەریكە دانوستانەكان بە ئامانج دەگەن.

شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان كە وڵاتەكەی رۆڵی ناوەنگیری لە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەبینێت گوتی، داوا لە لایەنەكانی شەڕەكە دەكەن ددان بەخۆیاندا بگرن، ئامانجی كۆتایی دانوستانەكان خەریكە دێتە دی.

ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ جارێكی تر بۆردمانی ئێران و ئیسرائیل، كە شەوی رابردوو جەستی پێ كرد، وەستا، ئێران رای گەیاند كە سەرەڕای پەرەسەندنەكان بەڵام دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا بە مەبەستی وەستانی شەڕ لە رێگەی ناوەندگیریی پاكستان بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەم مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، بەرگریكردن و دیپلۆماسیەت دوو كۆڵەكەی هێزی نیشتمانین، ئێمە نە گۆڕەپانی شەڕ و نە مێزی دانوستانمان چۆڵ نەكردووە، ئەو قسانەی سەرۆكی ئێران دوای راگەیاندنی ئێران هات بە وەستانی هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل.

لای خۆیەوە بارەگەی خاتەمولئەنبیای ئێرانی، كە ژووری سەرەكیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئێرانە، لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە تاران وەڵامێكی بە ئازاری هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلی دایەوە، ئێستەش وەستانی هێرشەكان رادەگەیەنێت، لە حاڵەتی بەردەوامبوونی هێرشەكانی دوژمن، لەوانە لە باشووری لبنان، رێوشوێنی توندتر وەردەگرین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *