سەرۆکی هەرێم: ساڵح موسلیم تەمەنێکی درێژی لە خەبات و ناساندنی مافی کورد بەسەر برد

بینەر: (1.4K)

ئەمڕۆ چوارشەم 11ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری کورد ساڵح موسلیم بڵاو کردەوە، کە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کرد و ڕای گەیاند کە هاوبەشی خەمیانە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە ساڵح موسلیم تەمەنێکی درێژی لە پێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد، هاوکات وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد لە سووریا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خەباتدا هەبوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *