سوودی زۆرە.. بە دەنگی بەرز لەگەڵ خۆت قسە بكە

بینەر: (1.4K)

رەنگە لای زۆرێك ئەو كەسەی بە دەنگی بەرز لەگەڵ خۆی قسە دەكات بە كارێكی نەگونجاو و نەشیاو دابنرێت، توێژینەوە دەروونییەكان دووپاتی دەكەنەوە كە ئەو كارە چەند سوودێكی دەروونی و مێشكی هەیە، كە لە دەرووناسیدا بە قسەكردنی خۆیی یان تایبەت دەناسرێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە دەروونییەكان، قسەكردن لەگەڵ خود، راستەوخۆ یارمەتی باشكردنی توانای چارەسەركردنی كێشەكان و بیركردنەوەی رێكخراو دەدات، گاری لۆبیان توێژەری دەروونناسی توێژینەوەیەكی لەوبارەوە ئەنجام دا و دەركەوت ئەو بەشدارانەی لە كاتی گەڕان لە وێنەكان بە دەنگی بەرز ناوی شتەكانیان دووبارە دەكردەوە، خێراتر دەیاندۆزیەوە، ئەوەش رۆڵی قسەكردن لە خێراكردنی چارەسەركردن و بیركردنەوە و گەڕان بە بینین دووپات دەكاتەوە.

هەروەها قسەكردن لەگەڵ خود دەبێتە هۆی رێكخستنی سۆزداری و بەهێزكردنی خۆكۆنترۆڵكردن، دەبێتە هۆی هێوربوونەوەی هەڵچوون و زیادبوونی هەستكردن بە سۆزداری، دەركەوت ئەو یاریزانانەی لە كاتی یاریكردن بە دەنگی بەرز دەستەواژەی هاندانی خۆیان دەگوتەوە، توانای باشتر و ئەنجامی زیاتریان هەبوو و پارێزگاریان لە سەرنجی خۆیان كردووە.

دەركەوت كە قسەكردن و بەكارهێنانی شێوازی باسكردنی بابەتەكان بۆ خۆت، كار لە فێربوون دەكات، میكانیزمێكە یارمەتی جێگیربوونی زانیارییەكان و پەرەسەندنی بیركردنەوە و گەشەسەندنی كەسی دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *