زۆرێك له‌وانه‌ی به‌یانیان له شوێنی كاردا باوێشكدان ده‌یانگرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی باش نه‌خه‌وتوون، به‌شێك له‌و كه‌سانه ئه‌و گرفته په‌راوێز ده‌خه‌ن، یان به‌رگری له دژی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش خۆیانی ڕاده‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش پرسیاری زۆری له‌سه‌ر كاتی سه‌رخه‌وشكاندن و ماوه‌كه‌ی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌وتن و ته‌ندروستی مرۆڤ دروست كردووه.
توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه، سه‌رخه‌وشكاندن ته‌نیا بۆ منداڵ سوودبه‌خش نییه، بگره كه‌سانی گه‌وره‌یش ده‌توانن پشووی خه‌وتن له كاتی به‌یانی بده‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان زۆر زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، یان ئه‌وانه‌ی كاریان له شه‌ودایه یانیش دایبابان و ئه‌وانه‌ی گرفتی زڕانی خه‌ویان هه‌یه.
له‌باره‌ی ماوه‌ی سه‌رخه‌وشكاندن توێژه‌ران ده‌ڵێن، له زۆرترین حاڵه‌ت پێویسته سه‌رخه‌و شكاندن سه‌عاتێك تێپه‌ڕ نه‌كات، زیات له‌و كاته زیانی ده‌بێت و زیانه‌كانیشی بریتین له زڕانی خه‌و، قه‌ڵه‌وی، نهخشییهكانی دڵ، نه‌خۆشی شه‌كره و گرفتی تریش.














Leave a Reply