سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامی جه‌نگ و ململانێكان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوشاری زۆر له‌سه‌ر ئابووری دنیا دروست ده‌كات و نرخی نه‌وت و غاز زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه و لێكه‌وته‌كانیشیان زۆر گه‌وره و فره‌وان ده‌بێت.
له ڕاپۆرتێكی سندووقی نه‌ختینه هاتووه، ڕێژه‌ی گشتی نرخی نه‌وت به 96 دۆلار له 2026 و 87 دۆلار له 2027 خه‌ملێنراوه، له كاتێكدا له 2025 به‌رمیلێك نه‌وت به 67.7 دۆلار هه‌ژمار ده‌كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی غازی شلی سروشتی به ڕێژه‌ی 48% به‌رزبووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پێشبینی ده‌كه‌ین له ئادار/مارسی ساڵی داهاتوو گه‌رووی هورمز به ته‌واوی بكرێته‌وه و هاوشێوه‌ی به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ بۆ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی لێ دێته‌وه.
هاوكات هۆشداری داوه له به‌رده‌وامی بوونی كێشه و كۆسپ له ڕێڕه‌وه ده‌ریاییه زیندووه‌كان و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گه‌رووی هورمز، ده‌بێته هۆی گوشاری گه‌وره و هه‌ڵئاوسان به‌رز ده‌كاته‌وه و گه‌شه‌ی ئابووری دنیا له ساڵانی داهاتوو به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
















Leave a Reply