سزای لە سێدارەدان و گرتن بۆ بكوژانی ڕووداوەكەی خاڵەبەگ دەرچوو

بینەر: (1.5K)

دادگای تاوانەكانی كەركووك – گەرمیان، سزای لە سێدارەدان و گرتنی بەسەر 10 تۆمەتباری كەیسی كوشتنی هاووڵاتییانی گوندی خاڵەبەگدا سەپاند، كە بەهۆی كێشەی زەویوزارەوە شەڕیان كردبوو و چوار كەسیان كوشتبوو.

لە كۆتا دانیشتنی كەیسەكەدا كە بەیانیی ئەمڕۆ 14ی تشرینی یەكەم بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاری دا بە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر چوار تۆمەتباردا، هەروەها شەش تۆمەتباری تریش هەریەكەیان بە 15 ساڵ زیندانیكردن حوكم دران.

هاوكات چوار ڕاگیراوی تری هەمان دۆسیە بەهۆی ساغنەبوونەوەی تۆمەتەكانیانەوە ئازاد كران.

ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئێوارەی ڕۆژی هەینی (19ی كانوونی یەكەمی 2025)، كاتێك لەسەر ڕێگەی گوندی خاڵەبەگی سەربە شارۆچكەی ڕزگاری، بەهۆی كێشەی زەویوزارەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو لایەندا دروست بوو. لە ئاكامی ئەو گرژییەدا چوار كەس گیانیان لە دەست دا و شەش كەسی تریش بریندار بوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *