سبەی سەعات 12 بڕۆن بۆ مووچە

بینەر: (901)

سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر لە هەژماری من مووچە وەردەگرن. ئەوەی گرنگە مووچەخۆران بیزانن ئەوەیە كە سبەی دوای سەعات 12 یان بە گوێرەی ئەو نامەی بۆتان دێت بچن بۆ مووچەكانتان.

بە گوێرەی زانیارییەكانی “وشە” سبەی دوای سەعات 12ی نیوەڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت، پێش ئەوكاتەی نامەی گەیشتنی پارەكە دەگاتە لای فەرمانبەران و دەتوانن بچن.

سبەی لە هەشتی بەیانییەوە هیچ كەسێك بۆ مووچە نەچێت، تا ئەوكاتەی نامە دەگات یان دوای نیوەڕۆ پارە دەخرێتە سەر حیسابەكان.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی تشرینی یەكەم، سەرچاوەیەك لە هەژماری من بە “وشە”ـی راگەیاند، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بێ‌ كێشە مووچەكانیان وەربگرن، بۆ ئەو مانگە زیاتر لە 710 ئامێری ATM بۆ فەرمانبەران بەردەستە تا مووچەكانیان وەربگرن.

ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی، بۆ ئەم مانگە زیاتر لە ملیۆنێك مووچەخۆر لە هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن و كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە، بۆیە ئەوەیشی ماوە كاری لەسەر دەكرێت تا كۆتایی ساڵ تەواویان ببن بە خاوەن كارتی خۆیان و لە هەژماری من مووچەكانیان وەربگرن.

باسی لەوەش كرد، رێژەی پڕكردنەوەی فۆرم بۆ خۆتۆماركردن لە هەژماری من لە 100% نزیك بووەتەوە، چونكە ئەو كەسانەی تا ئێستە مامەڵەیان تەواو نەكردووە، كەمتر لە 10 هەزار هاووڵاتییە و رۆژانەش بەردەوام سەردانی بانكەكان دەكەن و خۆیان تۆمار دەكەن.

ئەوەیش زانراوە ئەو بانكانەی ئامێری ATMیان كەم هەبوو، بۆ ئەو مانگە ئامێرەكانیان زیاد كراوە و خراوەتە خزمەتی فەرمانبەران بۆ ئەوەی بە ئاسانی مووچەكانیان وەربگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *