هه‌مووان چاوه‌ڕوانی روودانی دیارده‌یه‌كی نامۆ و جیاوازن، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی مانگه له ئاسمانه‌وه زۆر به بچووكی و به ڕه‌نگی شینه‌وه كه ئه‌م دیارده‌یه به مایكرۆموون” ناو ده‌برێ و تێیدا مانگ بۆ دوورترین خاڵ ده‌ڕوات و زۆر به بچووكی به ڕه‌نگی شین ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌موو دوو یان سێ ساڵ جارێك دیارده‌ی “مانگی شین” ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی مانگێی تر به ته‌واوی له هه‌مان مانگ ده‌رده‌كه‌وێ و بڕیاره ئه‌مساڵیش له یه‌كی ئایار/مایۆ دیارده‌ی مانگی ته‌واو ڕوو بدات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خولگه‌ی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی بازنه‌یی نییه، بۆیه مانگی ته‌واوكراو زۆر دوور ده‌بێ له زه‌وی و مه‌ودای نێوان مانگ و زه‌وی ده‌گاته 406 هه‌زار و 135 كیلۆمه‌تر، بۆیه له‌سه‌ر زه‌وی زۆر به بچووك ده‌رده‌كه‌وێ و دره‌وشانه‌وه‌یشی كه‌متر ده‌بێت.
دیارده‌ی مانگی شینی بچووك پێچه‌وانه‌ی مانگی زه‌به‌لاحه، كاتێك مانگ ته‌واو ده‌بێ و ده‌گاته نزیكترین خاڵ له زه‌وییه‌وه دیارده‌ی مانگی زه‌به‌لاح ڕوو ده‌دات.
















Leave a Reply