زێدەڕۆیی لە وەرزشكردن كێشەی تەندروستیی گەورەی لێ دەكەوێتەوە

بینەر: (1.1K)

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی، زیانەكانی زۆر وەرزشكردنی خستووەتە ڕوو و ئاماژە بەوە دەكات، زێدەڕۆییكردن لە وەرزش، زیانەكانی مەترسیدارن و دەبێتە هۆی تووشبوون بە دیاردەی لەناوبردنی خڕۆكەسوورەكان لە خوێندا.

ئەو توێژینەوەیه‌ دووپاتی لەوە كردووەتەوە، ئەوانەی كە وەرزشی ڕاكردن بۆ ماوەیەكی درێژ و زیاتر لە 40 كیلۆمەتر دەكەن، ئاماژەی یەكجار زۆری لەناوچوونی خانەی خڕۆكەسوورەكانی خوێنیان لێ دەركەوتووە، ئەمەیش كاریگەریی لەسەر گەیاندنی خۆراك و ئۆكسجین بە خانە جیاجیاكانی جەستەی مرۆڤ دروست دەكات، واتە خۆراك و ئۆكسجینی پێویستیان پێ ناگات.

خانەی خڕۆكەسوورەكانی خوێن بەرپرسن لە گەیاندنی ئۆكسجین و پێكهاتە خۆراكییەكان بە خانەكانی تەواوی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، هاوكات لە پاشماوەی كارلێكە فسیۆلۆجییە جیاوازەكان پاكیان دەكەنەوە و ئازادیان دەكەن.

بۆ هەستان بەو ئەركەیش خڕۆكەسوورەكان پێویستیان بەوەیە كە نەرم و ئاسایی بن، بۆ ئەوەی بتوانن بە ناو مولوولەكانی وردی خوێن هاتوچۆ بكەن. توێژینەوەكە لە زانكۆی كۆلۆرادۆی ئەمەریكا، نموونەی خوێنی لە 23 وەرزشوان بەر لەوەی بەشداریی لە كێبەركێیەكی 40 كیلۆمەتری و دوای تەواوبوونی كێبەركێكە وەرگرتووە و لێكۆڵینەوەی لەسەر كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *