پسپۆرانی تەندروستیی بواری منداڵ رێنوێنی بڵاو دەكەنەوە و دەڵێن، كاتێك منداڵی ساوا تەمەنی شەش مانگ تێپەڕ دەكات، باشترە وێڕای پێدانی شیری دایك یان قوتوو، وردە وردە میوەی وردكراوی پێ بدرێت تا فێری خواردن بێت، هاوكات میوەی وردكراو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ریشاڵ كە جەستەی منداڵ بەهێز دەكات.
پێگەی “ئەهرام”ی میسری لەبارەی فێركردنی منداڵی ساوا بۆ خواردن، رێنوێنیی پسپۆرانی بواری منداڵیان بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە دەكەن، باشترین رێگە بۆ بەهێزكردنی ساوا و بەتایبەتی بۆ بەهێزكردنی بەرگریی جەستەی، باشترە لە شەش مانگییەوە فێری واردن بكرێت، بۆ ئەوەیش وەك لە سەرەتادا، باشترین خۆراك میوەی وردكراوە، چونكە لەلایەك بەهێزی دەكات و هاوكات بوونی ڤیتامینی جۆراوجۆر و ریشاڵ، وا دەكات بەرگریی جەستەی بەهێزتر بێت.
لەبارەی جۆری پێدانی میوەی وردكراو بە منداڵی ساوا و لە شەش مانگییەوە، رێنوێنیی دەكەن كە بۆ نموونە نیو مۆز لەگەڵ هەرمێ یان خۆخ و سێو یاخۆ دەكرێ ئەڤۆگادۆ، زۆر ورد بكرێن، پاشان دوو كەوچك شیری دایك یان قوتوو بكرێتە سەری و بە چنگاڵ یان كەوچكێك زیاتر وردتر بكرێت كە منداڵی ساوا بە ئاسانی بتوانێ قووت بدات، یان دەتوانرێ بە “عەسارە” وردتر بكرێ دواتر وردە وردە بدرێتە ساواكە، بۆ سەرەتایش باشترە دوو كەوچكی بدرێتی رۆژانە دەكرێ بۆ زیاد بكرێت.
لەبارەی میوەی وردكراو پسپۆران روونی دەكەنەوە، ڤیتامینەكەی رۆڵی هەیە بۆ گەشەپێكردنی منداڵەكە، هاوكات بەهۆی ئەو ریشاڵەی تێیدایە، ئەویش سوودی بۆ بەهێزكردنی بەرگریی جەستە دەبێت، هاوكات ساوا لە تەمەنەوە وزەی زیاتر وەردەگرێ و لەگەڵیدا وردە وردە فێری خواردنی خۆراكی تریش دەبێت.
پسپۆران ئامۆژگاری ئەوە دەخەنەڕوو كە لە سەرەتادا باشترە كەوچكێك یان دوو كەوچك لە میوەی وردكراو بە ساوا بدرێت. هەروەها نابێ شەكر یان هەنگوین یان خوێ بكرێتە سەر خۆراكەكەی، بەتایبەتی هەنگوین باشتر لە دوای یەك ساڵی تەمەنی ئەوجا بیدرێتێ. هەروەها بەرلەوەی میوەكە ورد بكرێت، دڵنیابن لە پاكبوونی.
ئەوەیش دەڵێن كە هەر جۆرە میوەیەك كاتێك بە وردكراوی دەدرێتە ساوا، بۆ پێنج تا شەش رۆژ هەمان میوەی بدرێتێ، دوا ئەو ماوەیە ئەوجا میوەیەكی تر تاقی بكرێتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی بزانن ئەو منداڵە هەستەوەریی لەگەڵ چی میوەیەك دەبێت، كاتێك زانیتان هەستەوەریی بە میوەیەك یان خۆراكێك هەیە، باشترە پێشانی پزیشكی پسپۆری منداڵ بدرێت و لەو تەمەنەوە چارەسەر وەربگرێت.














Leave a Reply