ئۆتیزم یەكێكە لە كێشە تەندروستییەكانی هەزاران منداڵ و خێزانەكانیان بە دەستیانەوە دەناڵێنن، ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە لە نەهامەتییەكی گەورەدان، توێژینەوەیەكی نوێی زانستی ئاشكرای كرد كە ئەو دایكانەی لە ماوەی دووگیانی یان لە دوای منداڵبوون تووشی گوشاری توندی دەروونی و خەمۆكی دەبنەوە، زیاتر ئەگەری هەیە منداڵەكانیان تووشی ئۆتیزم ببنەوە.
لە توێژینەوەكە كە لە زانكۆی تۆهۆكۆی ژاپۆنی ئەنجام دراوە، پشتی بە شیكردنەوەی داتای تەندروستی زیاتر لە 23 هەزار منداڵ و دایك بەست، سەرنجی خستە نیشانەكانی خەمۆكی لە ماوەی سەرەتا و ناوەڕاستی دووگیانی و یەكەم مانگی دوای لەدایكبوونیش، دەركەوت كە ئەو منداڵانەی دایكیان لەو ساتانەدا دووچاری خەمۆكی بوونەتەوە، زیاتر ئەگەری دەركەوتنی نیشانەی ئۆتیزمیان لەسەر هەبووە، بەتایبەتی كچان دیاتر بووە، لەوانەی بە كێشی لەشی كەمتر لە سروشتی لەدایك بوونە، جیا لە لاوازیی وابەستەی سۆزداری لەگەڵ دایكیان.
لەبەرانبەردا توێژینەوەكە تێبینی ئەوەی خستە روو كە بە گشتی كوڕان نیشانەی ئۆتیزمیان زیاتر لەسەر بەدەر كەوتووە، بێ رەچاوكردنی دۆخی دەروونی دایكیان، ئەوەش بەرجەستەی ئاڵۆزیی هۆكارەكانی پێوەندیدار بە ئۆتیزم دەكات، بۆ لێكدانەوەی ئەو ئەنجامانە، تاقیكردنەوە لەسەر مشك كرا، مشكە مێیە دووگیانەكان دووچاری رارایی و خەمۆكییەكی زۆر كرانەوە، دەركەوت ئەوان گرنگی كەمتریان بە بێچووەكانیان داوە و بێچووەكانیشیان، بەتایبەتی مێیینەكان، هەڵسوكەوتی هاوشێوەی ئۆتیزمیان هەبووە، وەك خۆدابڕین و سستی كارلێكی كۆمەڵایەتی.















Leave a Reply