بینەر:
(866)
بە فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، دەستبەسەر هەموو سەروەت و سامانی مەحموود عەنایەت بەڕێوەبەری كەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵدا گیرا.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاوی كردەوە، تاران كەناڵەكە بە زایۆنی و دژە ئێرانی ناو دەبات و مەحموود عەنایەتی تۆمەتبار كردووە بەوەی بەشێوەیەكی رێكخراو و بەردەوام، دژی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەكانی گەلی ئێران كاری كردووە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، تا ئێستە 34 موڵك و دارایی جیاوازی مەحموود عەنایەتی دەستیان بەسەردا گیراوە، كە بریتین لە چەند پارچە زەویی بە نرخ و جیاواز، چەند كێڵگەیەكی كشتوكاڵی، خانوو و شوقە، چەند باخی گەورە، كارگەیەك و چەندان دارایی تر.
















Leave a Reply