بەگوێرەی بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بڕیار دا دەست بەسەر تەواوی موڵك و سامانی عەلا سەمیر راشد بگیرێت كە بە تۆمەتی گەندەڵی گیراوە، ئەو بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای واست بوو.
ئەمڕۆ دووشەم 22ی حوزەیران، بەگوێرەی نووسراوێك كە لەلایەن دادگای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەركراوە، بڕیار درا دەست بەسەر هەموو موڵك و سامانی عەلا سەمیر بگیریت كە پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبای واست بوو.
دوێنێ لە ماڵی عەلا سەمیر بڕی 76 ملیار دینار دۆزرایەوە.
چەند رۆژێكە دەسەڵاتدارانی عێراق، خەریكی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی دوو بەرپرس دەكەن كە ئەوانیش عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت و عەلا سەمیرە، تا ئێستە بە سەتان ملیار دینار لەلایەن ئەو دوو بەرپرسەوە دۆزراوەتەوە كە لە ئەنجامی تاوانی گەندەڵی دەستیان كەوتووە.
















Leave a Reply