جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ئه‌مه‌ریكا له توانایدایه بگات به ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ماوه درێژ له باره‌ی دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران. له‌باره‌ی گرژییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ڵوێستی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به ڕێككه‌وتن دۆسیه‌ی ئێران چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و قسانه‌ی جه‌ی دی ڤانسی جێگری دۆنالد تره‌مپ له كاتێكدایه گرژییه‌كان له نێوان بینامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌تانیاهۆوه.
جه‌ی دی ڤانس بۆ فۆكس نیوز ئاشكرای كرد، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆر له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به هه‌مانشێوه له هه‌ندێ هه‌ڵوێستیش دا بۆچوونی جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازمان هه‌یه، سه‌رۆك تره‌مپ زۆر ڕوون بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، له كاتێكدا ئیسرائیل به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانه‌وه‌یه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و گه‌ره‌نتی كردنی ده‌ستنه‌گه‌یشتنی ئێرانه به بۆمبی ئه‌تۆمی.
زیاتر گوتی، له ماوه‌ی ساڵ و نیوی ڕابردوو دۆخێكی پێویستمان خوڵقاندووه كه سه‌رۆك ئێسته له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌توانین له ڕێی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته هه‌یه بگه‌ین به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
















Leave a Reply