دۆلار بەرانبەر بە دینار شكا

بینەر: (964)

ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 10ی ئۆكتۆبەر، نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی تاڕادەیەكی زۆر دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 165 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزی و 100 دۆلار بەرانبەر بە 163 هەزار دینار و 300 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

رەسووڵ نەبی خاوەنی نووسینگەی فڕۆشتنی دراو، بۆ “وشە”ی پشتڕاست كردەوە كە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

كۆتایی هەفتەی رابردوو، حكوومەتی عێراق لە بڕیارێكی كتوپڕدا، نرخی فەرمی دۆلاری بەرز كردەوە و لە 132 هەزار دینارەوە 100 دۆلاری كردە 152 هەزار دینار و ئەوەیش بازاڕی شڵەژاند.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *