بینەر:
(573)
ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسانی 2026، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆکەی ڕزگارییەوە دوو برینداری فیشەک گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شارۆکەی کەلار، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری “وشە” لە كەلار، یەكێك لە بریندارەكان سەرمایەدار “ئەحمەدی حاجی فاتم”ـە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان کە دەست “وشە” کەوتووە، بە گوتەی بریندارەکان کە دانیشتووی شارۆکەی کەلارن، بەمەبەستی سەردانیکردنی نەخۆش چوونەتە شارۆکەی ڕزگاری، بەڵام لەوێ تەقەیان لێ کراوە و بریندار بوون، پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
















Leave a Reply