دوای نیوە شەو مێشك چی بەسەر دێت؟

بینەر: (1.6K)

ژمارەیەك لە توێژەران پێیان وایە لە دوای نیوەی شەو مێشكی مرۆڤ بە هەمان شێوەی پێش ئەو كاتە و لە رۆژ كار ناكات، لەو ساتە بیرۆكەی نەرێنی زیاتر زاڵ دەبێت و بەرهەڵستی بۆ هەندێك خواست زەحمەتتر دەبێت و توانای كۆنترۆڵكردنی ئاكار و بڕیاردانی هاوسەنگ كەم دەبێتەوە، بە كورتی هەستە نەرێنییەكان زیاتر دەبن.

ژمارەیەك لە توێژەران لە 2022، نووسراوێكی زانستییان خستە روو، باسی ئەوە دەكات كاتێك مرۆڤ لە دوای نیوەشەو بە خەبەرە، كە بە پێی كاتژمێری بایۆلۆجیی لەشی مرۆڤ دەبێت لەو ساتەدا خەوتبێت، شێوازی مامەڵەكردن و چارەسەركردنی مێشك بۆ مەترسی و خۆشی و زانیارییە نەرێنییەكان دەگۆڕێت، لەو ساتەدا مێشك بەهای زیاتر بە هاندەرە نەرێنییەكان دەبەخشێت، ئەوەش وا دەكات هەندێك لە ئاكارە مەترسیدارەكان زیاتر زاڵ بن و توانای بەرگری بۆیان كەمتر بێت.

ئیلیزابێس كلیرمان توێژەر لە پزیشكی هەستە دەمارەكان لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت، چەند بەڵگەیەك هەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە مێشكی كەسانی بێدار لە نیوەی شەو، بە هەمان شێوەی ئەوان لە رۆژ كار ناكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *