جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، گفتوگۆ و دانوستانی ته‌كنیكی و هونه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی سویسرا به ناوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و پاكستان بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ كۆتایی هات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران “ئێرنا” له زاری كازم غه‌ریبئابادی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رۆكی شاندی ئێران له گفتوگۆی هونه‌ری و ته‌كنیكی بڵاوی كرده‌وه، دانوستانه‌كان له نێوان هه‌ر چوار وڵات كۆتاییانهات و گه‌یشتنه چوارچێوه‌یه‌ك له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی داهاتوو.
زیاتر گوتی، بڕیارمان دا چوار گرووپ بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كاروباری ناوكی، هه‌ڵگرتنی سزاكان، دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئێران، چاودێری و جێبه‌جێكردن پێكبهێنرێت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، نوێنه‌ری پاكستان و قه‌ته‌ریش له گفتوگۆ هونه‌رییه‌كان به‌شداربوون.
















Leave a Reply