دانیشتوانی عامودێ هاوشێوەی بەشێك لە ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان، لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی خوێندن، خۆپێشاندانێكیان ئەنجام دا و دەڵێن، قبوڵی ناكەین هەفتەی سێ سەعات منداڵەكانمان بە زمانی كوردی بخوێنن و دەبێت بڕیارەكە هەڵوەشێتەوە.
لەبەردەم ناوەندی پەروەردەی عامودێ، لە خۆپێشاندانەكەدا خەڵكی عامودێ دووپاتیان لە پاراستنی زمانی كوردی و خوێندن بە زمانی كوردی كردەوە و داوایان كرد منداڵەكانیان بە زمانی دایكی خۆیان بخوێنن و وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە.
ئارشەك پەروین مامۆستای زمانی كوردی رای گەیاند، ئەم خۆپێشاندانە دژی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی كاتی سووریایە، “ئێمە قبووڵی ناكەین كە خوێندن بە زمانی كوردی تەنیا سێ سەعات بێت لە هەفتەیەكدا.
ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی خوێندن لە زۆرێك لە شارەكانی پارێزگای حەسەكە، خوێندكاران و ماڵباتەكانیان خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد، كە وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارەكەی خۆیدا بچێتەوە و مافی خۆیانە بە زمانی كوردی بخوێنن.
















Leave a Reply