توێژینەوە زانستییەكان ئاماژە دەكەن كە خوێندنەوە بە هەموو جۆرەكانییەوە و لە هەموو تەمەنەكاندا، سوودی گەورەی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، توانای مێشك زیاتر دەكات و دۆخی دەروونی مرۆڤ باشتر دەكات، هاوكات مرۆڤ لە كێشەكانی مێشك و بیركردنەوە و بیرچوونەوە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن دەپارێزێن.
شارەزایان دووپاتی دەكەنەوە كە خوێندنەوە تەنیا توانای زانین و رۆشنبیریی مرۆڤ زیاد ناكات، بەڵكو توانای تەركیزكردن و بیرهاتنەوە بەهێز دەكات، چونكە ئامرازێكە لە شاشەكانی مۆبایل و چالاككەرە خەیاڵییەكان مرۆڤ دوور دەخاتەوە، دەركەوتووە ئەو منداڵانەی لە تەمەنی نێوان سێ بۆ 10 ساڵ دەخوێننەوە، سوودێكی درێژخایەنی لێ دەبینن، تا تەمەنی مێردمنداڵی، توانای خوێندن و ئاكاریان زیاتر دەبێت.
لە توێژینەوەكان دەركەوتووە كە خوێندنەوە هۆكارە بۆ زیادبوونی قەبارەی ئەو بەشانەی مێشك كە بەرپرسن لە زمان و رێكخستنی هەستەكان، سوودەكانی خوێندنەوە هەر ئەوەندە نییە كە توانای زمانەوەی مرۆڤ زیاد دەكەن، بەڵكو توانای بیركردنەوە و تەركیز و جێبەجێكردنیش زیاد دەكەن، خەوی ئەو كەسە باشتر دەبێت و كەمتر سەرقاڵی مۆبایل دەبێت و دۆخی دەروونی باشتر دەبێت، بۆیە دەكرێ خوێندنەوە ببێتە بەشێك لە “پزیشكی دەروونی خۆپارێزی”، بۆ رێگرتن لە تووشبوون بە هەندێك حاڵەتی وەك خەمۆكی و رارایی.













Leave a Reply