سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، كه موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕه‌زامه‌ندی به شاندی دانوستاندكاری ئێران داوه، تا به‌ره‌و پاكستان بفڕن و به‌شداری له گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی وڵاتانی نێوه‌ندگیر كه بریتین له پاكستان و میسر و توركیا له‌گه‌ڵ تیمی ئێران گفتوگۆیان كردووه، تا به‌ره‌و ئیسلام ئاباد بفڕن، به‌ڵام ئه‌وان ڕازی نه‌بوون، تا دواجار ڕه‌زامه‌ندی موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان وه‌رگرتووه، بۆیه ئێسته ئاماده‌ن به‌ره‌و پاكستان بفڕن.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی باڵای ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه شاندی ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئیسلام ئاباد به‌ڕێ بكه‌وێت.
















Leave a Reply