دەگوترێت لە حاڵەتی خۆشیدا یەكەم فرمێسك لە چاوی راستە و لە حاڵەتی ناخۆشیش یەكەم فرمێسك لە چاوی چەپە دێتە خوارەوە، شارەزایان پێیان وایە ئەو بابەتە بنەمایەكی زانستی و توێكاری روون و دیاریكراوی بۆ نییە، چونكە هۆكارەكانی هاتنەخوارەوەی فرمێسك ژمارەیەكن و خۆشی و ناخۆشیش بە یەكێك لە هۆكارەكان حسێب دەكرێن و ئەو جیاوازیەیان نییە.
شارەزایان ئاماژە دەكەن كە ئەو چاوەی فرمێسكی زووتر لێ دێتە خوارەوە پێوەندی بە هۆكاری گریانەوە نییە، هەردوو چاو وەك یەك سیستم بۆ بەرهەكهێنانی فرمێسك كار دەكەن، رەنگە ئەو پرسیارە بكرێت، ئێمە بۆچی دەگرین؟، ئەكادیمیای ئەمەریكا بۆ پزیشكیی چاو ئاماژە دەكات كە سێ هۆكار بۆ دروستكردنی فرمێسك هەن، یەكەمیان فرمێسكی تفت، كە ئەركی شێداركردنی چاو و پاراستنیەتی لە وشكهەڵگەڕان و تۆزوخۆڵ.
دووەم بریتییە لە فرمێسكی كاردانەوە بۆ دووكەڵ و تۆزوخۆڵ یان چوونی تەنی نامۆ بۆ ناو چاوەكان، سێیەمیش فرمێسكی سۆزدارییە، لە كاتی ناخۆشی و خەم و خۆشی و ترس و توڕەیی دروست دەبێت، بەڵام ئەو جۆرانە پێوەندیان بە چاوی راست و چەپ نییە و رەنگە هۆكارەكەی سادە بێت، پێوەندی بە خودی چاوەكانەوە هەیە، لەوانە كەناڵی فرمێسك و وشكهەڵگەڕانیان.













Leave a Reply