تەواوی قوتابیانی پۆلی نۆ كە نابینان لە هەولێر دەرچوون

بینەر: (816)

قوتابیانی پۆلی نۆ نمەرەكانیان وەرگرتەوە، بەرێوبەری پەیمانگەی رووناكی نابینایانی هەولێر دەڵێت، ئێمە 14 قوتابیمان هەبوو هەر هەموویان بەنمرەی زۆرباش دەرچوو.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەيران، حەسەن یوسف بەرێوەبەری پەیمانگەی رووناكی نابینایانی هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، ئەنجامی قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی بڵاو كرایەوە، بەپێی ئەنجامەكان رێژەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگەی رووناكی نابینایانی هەولێر 100% بووە.

زیاتر گوتی، ئەم پەیمانگەیەی ئێمە 14 قوتابی ئەمساڵی پۆلی نۆ بوو، تەواوی قوتابییەكان بە ئەنجامی زۆرباش توانین قۆناغی نۆ تێپەڕێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *