لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، پێشنیار كراوە تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كەم بكرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی ئابی 2026، مازن غەریب ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، كار بۆ تەواوكردنی هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكات و ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاساكە، رێكخستنەوەی رێڕەوی پیشەیی ئەفسەران و كارمەندان و چارەسەركردنی كێشەكانی پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینییە.
ئاماژەی بەوەش كرد، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە كراوە، بەڵام كاتی خوێندنەوەی دووەم هێشتا دیار نییە لەبارەی وردەكاریی گۆڕانكارییەكان، لە یاسای ئێستەدا هەر ئەفسەر و كارمەندێك 15 ساڵ خزمەت و 45 ساڵ تەمەنی هەبێت، دەتوانێت بە ئارەزوومەندانە خانەنشین بێت.
هاوكات لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوا دەكات تەمەنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە لە 45 ساڵەوە بۆ 40 ساڵ كەم بكرێتەوە، بە مەرجی هەبوونی 15 ساڵ خزمەت، ئەمەش بە ئامانجی دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ ئەفسەران.
لە خاڵە گرنگەكانی ناو هەموارەكە، پێوەستە بەو كارمەندانەی بڕوانامەی باڵا ماستەر و دكتۆرا بەدەست دەهێنن بەپێی دەقە نوێیەكە، ئەو بڕوانامانە وەك پێشخستنی ساڵانی خزمەت بۆیان هەژمار دەكرێت.
















Leave a Reply