بینەر:
(4)
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گرتنی چەند كەسێكی راگەیاند كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلۆ تەقەیان كردووە.
لە راگەیەنراوی ئاسایش هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (أ،خ،أ) و (م،ل،أ) و (م،أ،ع) گیران.
ئەو تۆمەتبارانە، دوێنی لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەستاون بە تەقەكردن و دروستكردنی ئاژاوە و پشێوی، هاواكت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكە و چەكەكەیاندا گیراوە.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لە ڕووداوەكە بەردەوامە بۆ گرتنی سەرجەم تۆمەتبارانی تر.
















Leave a Reply