ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی دروستكردنی هاوسه‌رگیری ساخته‌یان له ئه‌مه‌ریكا گرت، كه هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی زیاتر له هه‌زار هاوسه‌رگیری ساخته بۆ كه‌سانی بیانی، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانن مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستبهێنن.
تۆد بلانش وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌و دۆسیه‌یه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دۆسیه‌كانی ساخته‌كاری پێوه‌ست به هاوسه‌رگیریكردن له مێژووی ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر گوتی، واشنتن ته‌نیا سنووره‌كانی ناپارێزی بۆ ڕێگرتن له گه‌یشتنی كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، به‌ڵكوو تۆڕه‌كانی ساختهكردنیش له ناوخۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه ده‌یانه‌وێ له ڕێی ساختهكردنهوه ده‌رفه‌ته‌كانی نێو یاسای كۆچكردنی ئه‌مه‌ریكا بقۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و تۆڕه به‌رپرسن له دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌ت و پیاو له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكین بۆ كه‌سانی بیانی كه زیاتر هاووڵاتییانی چینین، تا له به‌رانبه‌ر 100 هه‌زار دۆلار هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، دوای ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه یاساییه‌كانی هاوسه‌رگیری، هاووڵاتییه چینییه‌كان ده‌هێنرانه ئه‌مه‌ریكا و گرین كاردیان پێ ده‌دا و له ئه‌مه‌ریكا كاریان ده‌كرد.
ئه‌و ژن و پیاوه ئهمهریكییكهی به‌و كاره ڕازی ده‌بوون، 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان پێ ده‌درا، تا به‌و هاوسه‌رگیرییه ساخته‌یه ڕازی ببن.
وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌و پرۆسه‌یه تازه نییه و بگره ساڵانێكه به فره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌و تۆڕه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ملیۆنان دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه و ئه‌وانه‌یشی گیراون بریتین له 10 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز چینی و كه‌سێكی هه‌ڵگری خاوه‌نی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی.
















Leave a Reply