ترەمپ: كەشتییەكان بۆ دەرەوەی گەرووی هورمز دەستیان بە جموجۆڵ كردووە

بینەر: (783)

دوای ئەوەی رێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا هاتە راگەیاندن، یەكەم و دیارترین هەنگاو و مەبەستی رێككەوتنەكە دەست پێكردنەوەی هاوچۆی دەریاییە بە گەرووی هورمز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە كەشتییەكان بۆ دەرەوەی گەرووی هورمز دەستیان بە جووڵە كردووە و زۆرینەیان نەوتیان بار كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم ترەمپ لە لاپەڕەی خۆی لە ترووس سۆشیال رای گەیاند كە كەشتییەكان رێگەی باشووری گەرووەكەیان گرتووەتە بەر كە رێگەیەكی سەلامەت و پارێزراو و پاكە، جیا لەوە رێڕەوی تری هاتوچۆی دەریایی لەبەردەم كەشتییەكاندا هەیە.

ئەمڕۆ دووشەم سەرچاوەیەكی ئێرانی ئاشكرای كرد كە پرۆسەی كردنەوەی گەرووی هورمز لە دوای واژووكردنی یاداشتنی لێكگەیشتن لە نێوان ئێران و ئەمەریكا لە هەینی داهاتوو دەست پێ دەكات، دووپاتی كردەوە كە ناكۆكی لەبارەی چەند بڕگەیەك تا دوا ساتەكانی بەر لە راگەیاندنی گەیشتن بە رێككەوتنەكە مابوو، وەك ئاژانسی “تەسنیم” باسی كرد.

ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ دووشەم كازم غەرەیب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە دەقی یاداشتی لێكگەیشتنی ئێران و ئەمەریكا تەواو بووە و رێككەوتنەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت، دانوستانەكان بە ناوەندگیریی پاكستان و قەتەر بەڕێوە چوون، دوێنێ شاندێكی قەتەر لە تاران بووە و بۆ ماوەی 15 سەعات دانوستانی كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *