سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئیسرائیل ڕێنماییان گه‌یاندووه‌ته سوپای وڵاته‌كه‌یان له جووڵه و جموجۆڵه‌كانیان له لبنان، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ناچاركردنی ته‌لئه‌بیب به پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی لێكگه‌یشتن له نێوان ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و ده‌ستكردن به گفتوگۆكان تا به ڕێككه‌وتنی كۆتایی بگه‌ن.
كه‌ناڵ 13ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌ركردایه‌تی ئیسرائیل به كرده‌یی یاداشت و ڕێنمایی له‌باره‌ی ئازادی جووڵه‌ی سوپا له باشووری لبنان گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی هێزه‌كانی و تێیدا هاتووه، ئازادی كاركردن ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هێلی زه‌رده به ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ، هاوكات ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له به‌یرووت و صوریش قه‌ده‌غه‌كراوه.
كه‌ناڵه‌كه له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیله‌وه گواستییه‌وه، كه ته‌لئه‌بیب په‌یامێكی له هه‌فته‌كانی ڕابردوو له ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێگه‌یشتووه، كه به ڕوونی دووپات له‌وه ده‌كات، پێشتر مافی ئه‌وه‌تان هه‌بوو به ئازادانه له لبنان جموجۆڵ و ئۆپراسیۆن ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه كۆتایی هات.
له دوای گه‌یشتنی ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مه‌ریكا حكوومه‌ت و سوپای ئیسرائیل ڕێنماییان بۆ هێزه‌كان له باشووری لبنان ده‌ركردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مافی به‌رگری له‌خۆكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی هه‌یه، كه بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی له باشووری لبنان.
















Leave a Reply