دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ئه‌و ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته بیكات، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی ڕێككه‌وتن نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بۆردمانكردن و هێرشی فره‌وان بۆ سه‌ر ئێران.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی ڕێككه‌وتن نه‌بێ، یان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه نه‌كات، ئه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌م كه پێویسته بكرێت، به‌ڵام تا ئێران ڕێزمان بگرێت، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ په‌سنی تیمی دانوستانكاری كرد و گوتی، شاندی دانوستانكاری ئێمه به سه‌رۆكایه‌تی ڤانس كاری باشیان كرد.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر توانای سه‌ربازی ئێرانمان له‌ناوبردووه و سه‌ركرده‌كانی ئاستی یه‌ك و دوو و سێ له سه‌ركردایه‌تی ئێران سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، تره‌مپ گوتی، من به ڕێگه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز له دیموكراته‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌م.
















Leave a Reply