ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی زۆری خۆی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چین مووشه‌كێكی ستراتیجی به كڵاوه‌ی جه‌نگییه‌وه له ژێرده‌ریاییه‌كی وڵاته‌كه‌ی له ئاوه‌كانی زه‌ریای هێمن بۆ تاقیكردنه‌وه هاوێشت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی له هه‌موو كات زیاتر چڕ كردووه‌ته‌وه، تا رێگری له بڵاوه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات، چین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه خه‌ریكی فره‌وانكردن و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمییه، ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی واشنتن و ناوچه‌كه و ته‌واوی دنیایه.
هێزی ده‌ریایی چین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ژێرده‌ریاییه‌كی هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ر به هێزی ده‌ریای كۆماری میلی چین به سه‌ركه‌وتوویی توانی له سه‌عات 12:01 خوله‌كی شه‌شی تهمووز/یۆلیۆ مووشه‌كێكی ستراتیجی هه‌ڵگری كڵاوه‌یه‌كی جه‌نگی بۆ مه‌شقكردن له زه‌ریای ئامانج تاقی كرده‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، مووشه‌كه‌كه به وردی و دیاریكراوی له‌و شوێنه كه‌وته خواره‌وه كه به ئامانج گیرا بوو.
















Leave a Reply