بە زەیتی پونگ “نەعنا” پاڵەپەستۆی خوێنتان دابەزێنن

بینەر: (1.5K)

بەپێی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە زەیتی پونگ، سوودی زۆری بۆ دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە سەرەتای تووشبوونیان بە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنن، لە ماوەی 20 رۆژ بە خواردنی چەند دڵۆپێك لە زەیتی پونگ، لە كۆڵ نەخۆشییەكە دەبنەوە.

بەپێی پسپۆرانی بواری خۆراك كە قسەیان بۆ پێگەی “ساینس دەیڵی” كردووە و پێگەی “عەرەبیە”یش لەلای خۆی بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە بەمدواییە لە زانكۆی لانكشایەر لەبارەی سوودەكانی زەیتی پونگ كراوە، دەركەوتووە ئەو زەیتە رۆڵی زۆری بۆ دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێن هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە سەرەتای تووشبوونیان بە نەخۆشییەكە هەیە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن كە چەند دڵۆپێك لە زەیتی پونگ و خواردنەوەی دووجار لە رۆژێكدا و بۆ ماوەی 20 رۆژ، ئەنجامەكەی بە روونی دەردەكەوێت كە بەشێوەیەكی بەرچاو پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێنێت. دووپاتی دەكەنەوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشییەكەن، راستەوخۆ سوودی زۆری لێ دەبینن.

بەپێی توێژینەوەكە كە توێژەران 40 كەسیان بەشدار پێ كردووە و تەمەنیان لە نێوان 18 تا 65 ساڵ بووە، بەشێكیان رۆژانە و بۆ ماوەی 20 رۆژ، دووجار زەیتی پونگیان خواردووەتەوە، بەشەكەی تریشیان تەنیا هەندێك پونگی ئاساییان خواردووە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە ئەوانەی زەیتی پونگیان خواردووەتەوە پاڵەپەستۆی خوێنیان تا ئاستێكی زۆرباش دابەزیوە، بەشەكەی تر ئەو ئەنجامەیان پێ نەگەیشتووە.

دواتریش پسپۆرانی بواری خۆراك دووپاتیان كردووەتەوە كە ئەوانەی لە سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشیی پاڵەپەستۆی خوێندان، ئەگەر زەیتی پونگ وەك دەرمان بەكار بێنن بۆ دابەزینی پاڵەپەستۆی خوێنیان، ئیتر پێویستیان بە هیچ دەرمانی تر نابێت و لە كۆڵ ئەو نەخۆشییە دەبنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *