بەهای تمەنی ئێرانی لە دابەزین بەردەوامە

بینەر: (688)

جیا لەو گەمارۆ داراییەی سەر بەندەرەكانی ئێران و كەرتی نەوتی ئەو وڵاتە، ئەمەریكا توندترین سزای ئابووری و بازرگانی خستووەتە سەر ئێران، دووشەمی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا پێنج جۆر سزای تری خستە سەر ئەو وڵاتە و لەوانە وڵاتانی دنیای لە مامەڵەكردن لەگەڵ تاران وریا كردەوە، هەموو ئەوانە ویان كردووە دۆخی دارایی و ئابووری ئێران زۆر خراپ بێت، لەوانە بەهای تمەنی ئێران بگاتە نزمترین ئاست.

ئەمڕۆ شەموو بەهای تمەنی ئێرانی لە مامەڵە داراییەكان لە دابەزین بەردەوام بوو، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە گەیشتە 206 هەزار و 100 تومەن، وەك ماڵپەڕی “ئابووری نیوز”، بڵای كردەوە، لەوكاتەی بەهای یۆرۆ گەیشتە 239 هەزار و 500 تمەن، جوی ئیسترلینیش گەیشتە 279 هەزار و 750 تمەن، لیرەی توركیش گەیشتە چوار هەزار و 285 تمەن و ریالی عومانی گەیشتە 542 هەزار و 400 تمەن و دیناری عێراقیش 132 هەزار تمەن.

مەسعوود پزیشكیان سەركۆماری ئێران لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی ددانی بەوەدا نا، كە بەهۆی جەنگ و گەمارۆكانی ئەمەریكاوە، هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵا لەلایەن ئێرانەوە بە ڕێژەی 35% كەمی كردووە، باسی لە بەرزكردنەوەی نرخی بەنزینیش لە ناوخۆی ئێران كر و گوتی، نرخی بەنزین بەرز دەكەینەوە، ئێستە لیترێكی بە پێنج هەزار تمەنە و بۆ 10 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە و ددانی بە پاشەكشەی تەواوی ئابووری و بازرگانی لە ئێران دانا و گوتی، لە دوای دەست پێكردنی جەنگەوە تا ئێستە هەناردەكردنی كاڵا بۆ دەرەوە و هاوردەكردنی لە دەرەوەبە رێژەی 35% كەمی كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *