بوومەلەرزەیەكی تر پەنەمای هەژاند

بینەر: (1.7K)

بەیانی ئەمڕۆ شەموو بوومەلەرزەیەكی تر بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر، پەنەمای هەژاند، ئەمەیش لە كاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ هەینیش بوومەلەرزەیەكی تر بە گوڕی 7.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەو وڵاتە ڕووی دا.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر، پەنەمای هەژاند و خەڵكی ئەو وڵاتەی خستە حاڵەتی باری لە ناكاو و مەترسیی سەرهەڵدانی تسۆنامی لەو ناوچەیە دروست بوو.

چەقی بوومەلەرزەكە لە دووری 10 كیلۆمەتر لە ناوەندی شارەدێی پیتالۆزا ئەریبای باشووری پەنەما دوور بوو، قووڵییەكەیشی 12 كیلۆمەتر بوو.

هاوكات میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەموویش بوومەلەرزەیەكی تر بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە ناوچەكەدا ڕووی داوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *