به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.6 پله به پێوه‌ی ڕێخته‌ر له دووری 125 كیلۆمه‌تر له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ڕووی دا و مانگی سووری میسری باری له‌ناكاو و ئاماده‌باشی ته‌واوی ڕاگه‌یاند.
باسم نه‌به‌وی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی میسر بۆ توێژینه‌وه‌ی گه‌ردوونی و جیوفیزیكی گوتی، بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌عات 3:01 خوله‌ك به كاتی قاهیره ڕووی داوه، هاووڵاتییان هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
زیاتر گوتی، قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه 26 كیلۆمه‌تر و له‌سه‌ر هێلی 30.62 باكور و 32.57 ڕۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی ڕووی داوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی ماددی و گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه مانگی سووری میسری باری له‌ناكاو و ئاماده‌باشی ته‌واوی له‌و شارانه ڕاگه‌یاند كه هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه كردووه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هیچ ڕاپۆرت و زانیارییه‌كی پێ نه‌گه‌یشتووه، كه باس له كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی و زیانی مادی بكه‌ن.
















Leave a Reply