بنەتۆ بۆ جووتیاران ئامادە كرا

بینەر: (38)

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئاگەدار جووتیارانی سنوورەكە دەكاتەوە كە بنەتۆیان بۆ ئامادە كراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 26ی ئۆكتۆبەر، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر، بۆ “وشە” گوتی، ئاگەداری جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەینەوە كە بنەتۆی باوەڕپێكراو بۆ چاندنی دانەوێڵەی گەنم ئامادە كراوە بە نرخی هاندان بۆ پشتگیریكردنی جووتیارانی هەولێر و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ وەرزی چاندنی 2026-2027.

دووپاتی لەوە كردەوە كە هەر جووتیارێك ئارەزووی وەرگرتنی دەكات دەتوانێت سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنووری خۆی بكات بۆ ناو تۆماركردن و پشتیوانیكردنی .

وشە/ فەیسەڵ شێخانی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *