بینەر:
(1.1K)
سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا دیلسی رۆدریگرز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م باری له‌ناكاو و فریاكه‌وتنی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوو بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر به‌هێز وڵاته‌كه‌یان هه‌ژاند و زیانی گه‌وره و قورسیان به باڵه‌خانه و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك له شاره‌كان گه‌یاند.
رۆدریگز له گوته‌یه‌كی له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵات كه خۆرخی برای و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ناوخۆ دیوسدادۆ كاپیۆ له ته‌كییه‌وه وه‌ستابوون، پرسه و سه‌رخۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه كرد و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ برینداران خواست.
زیاتر گوتی، فڕۆكه‌خانه‌ی سمیۆ پۆلیڤار فی مایكیتیا له نزیك شاری كراكاسی پایته‌ختی وڵات سه‌رجه‌م كاره‌كانی وه‌ستاوه، به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆرانه‌ی به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
















Leave a Reply