ئەمڕۆ سێشەم شەشی تشرینی یەكەم كاتژمێر 11، حەوتەمین خولی پێشانگای هایتێكس كە پێنجەم گەورەترین پێشانگای تەكنەلۆژییە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەكرێتەوە، پێشانگاكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
حەممەد نازم ئەندامی تیمی ڕێكخەرانی هایتێكس، بە “وشە”ی ڕاگەیاند: پێشانگاكە بە بەشداریی نزیكەی 150 كۆمپانیای ناوخۆیی، عێراقی و نێودەوڵەتی لە 15 وڵاتەوە و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 30 بزنسی بچووك لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
گوتشی، لەچوارچێوەی پێشانگاكەدا هەر ڕۆژێك بابەتێكی پێوەست بە تەكنەلۆژیا لە كاتژمێر دوو تا بۆ شەشی ئێوارە لە ڕوانگەكانی ئابووریی دیجیتاڵی، تەكنەلۆژیا و ژیریی دەستكرد تاوتوێ دەكرێت.
لە خولەكانی ڕابردوودا، كۆنفرانسی هایتێكس میوانداریی زیاتر لە 200 سپیكەر و 50 پانێڵ و دانیشتنی كردووە، كە تێیدا سەركردەكانی بواری تەكنەلۆژیا، بەرپرسانی حكوومی، خاوەنكاران، وەبەرهێنەران، ئەكادیمییەكان و شارەزایانی نێودەوڵەتی لەسەر یەك سەكۆ كۆكردووەتەوە.
















Leave a Reply