بڕیارە ئەمرۆ سێشەم چواری ئاب، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بچنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆك كۆماری سووریا كۆبنەوە. بەپێی زانیارییەكان پرسی “یەپەژە” چارەسەر دەكرێت.
ئاژانسی ئانها ڕای گەیاند، ئەمرۆ ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی بۆ گفوگۆكردن لەسەر چەندان دۆسییەی سیاسیی و كارگێڕی، دەچنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆدەبنەوە.
بەگوتەی بەرپرسانی سووریا رێككەوتنیان لەگەڵاَ رۆژئاوای كوردستان خاو بەرێوە دەچێ بەڵام سوورن لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە.
بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان باس لەوە دەكەن چەندان دۆسییە ماون هێشتا كێشەیان هەیە و وردەكاریییەكانیان جێبەجی نەكراوە.
لەماوەی رابردوو هێزەكانی هەسەدە لەچوارچێوەی رێككەوتنەكە چوونە ناو سوپای سووریا، كورد هیچ پۆستێكی گرنگی لە حكوومەتەكەی شەرعدا نییە، بۆیە ئەوەش نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە.
یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئێستەی نێوان كورد و دیمەشق چارەسەركردنی پرسی یەپەژەیە، ئەو هێزە ژنانە تا ئێستە وەك خۆی ماوەتەوە و چاوەرێ دەكرێت ئەمرۆ بەشێك بێت لەگفتوگۆكان.
بەپێی زانیارییەكانی “وشە” حكوومەتی سووریا پێشنیاری كردووە ئەو هێزە لەچوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ تێكەڵ بكرێت، بەرپرسانی رۆژائوای كوردستان بەو پێشنیارە رازی بوون، بەڵام لەسەر وردەكارییەكەی گفتوگۆ دەكرێت.
دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردتان پێشوازییەكی گەورەی لەلایەن بەرپرسانی سووریاوە لێكرا، لەكۆبوونەوەكان باسی پرسی كورد لە سووریا كراوە.
لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەش، مەزڵوم عەبدی لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و سەردانەكەی بە “جێگەی خۆشحاڵیی گەورە” ناو بردووە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ڕۆڵی گرنگی لە پشتگیریكردنی دۆزی كورد لە سووریا و كوردستاندا گێڕاوە، دەشڵێت، سەردانەكە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئارامیی سووریا و چارەسەركردنی دۆزی كورد لە ناوچەكە دەبێت.
















Leave a Reply