سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومی ئاشكرای كرد، كه ئێران ره‌زامه‌ندی داوه ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه ئاڵای عێراقییان له‌سه‌ره به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئێسته كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق “سۆمۆ” له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ڵمانی له گفتوگۆدایه، تا كه‌شتییه‌كانیان بهێننه ئوم قه‌سر و نه‌وتی عێراق بۆ بازاڕه‌كانی دنیا بار بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ “شه‌فه‌ق نیوز” گوتی، عێراق ده‌یه‌وێ وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌و ڕازیبوونه‌ی ئێران بكات و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان به ئاڵای عێراقه‌وه به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕن، بۆ گه‌یاندنی نه‌وتی خامی عێراق بۆ بازاڕی وزه‌ی دنیا.
زیاتر گوتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمپانیای سۆم له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا له گفتوگۆدایه، یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وه‌ی تریش ئه‌ڵمانی تا نه‌وتی عێراق بار بكه‌ن و به هورمز بیگوازنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئاڵای عێراق له‌سه‌ر كه‌شتییه نهوتگوێزهرهوهكانی هه‌ڵبكات، بۆیه تا ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتن.
















Leave a Reply