هه‌ریه‌ك له كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل دووپاتیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر له ڕێی مووشه‌ك كرده‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی گوشاره زۆره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وام بێ له بۆردمانكردنی حزبوڵای لبنان، ئه‌وا بێده‌نگ نابێ و وه‌ڵامی ده‌بێت.
له دره‌نگانی دوێنێ شه‌وه‌وه شه‌پۆلێكی هێرشی مووشه‌كی له نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ سه‌ر یه‌كتر هاوێژرا، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجار بوو له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوو به‌مجۆره گرژی و پێكدادانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، بۆیه واشنتن هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ و گوشاری له‌سه‌ر هه‌ردوولا دروست كرد، تا ده‌سبه‌رداری هێرشه مووشه‌كییه‌كان دژی یه‌كتر بن.
سوپای ئێران له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه شه‌پۆلی یه‌كه‌می هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل كۆتایی هات، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ “ڕۆیته‌رز” دووپاتی كرده‌وه كه ئیسرائیل به‌هه‌مانشێوه بڕیاری داوه كۆتایی به بۆردمانه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران بهێنێت.
















Leave a Reply