دوو ڕێكخراوی مافی مرۆڤ بڵاویان كردەوە، ڕێژەی لە سێدارەدان لە ئێران ڕووی لە زیادبوون كردووە و لە ساڵی 2025دا ڕژێمی ئیسلامی، هەزار و 639 كەسی لە سێدارە داوە، ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە لە دوای ساڵی 1989 و سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تا ئێستە تۆمار كرابێت.
ڕێكخراوی ئێران بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە نەرویجە، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی بەیەكەوە دژی سزای لە سێدارەدان كە ڕێكخراوێكی فڕەنسییە، ڕاپۆرتێكی هاوبەشیان بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، ڕێژەی لەداردان لە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 68% بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2024 زیادی كردووە، لە 2024 تەنیا 975 كەس لە سێدارە دراون و لە ناویاندا 48یان ژن بوون.
ئەو دوو ڕێكخراوە هۆشداریی دەدەن، ئەمساڵیش ڕێژەی لە سێدارەدان لە ئێران ڕووی لە زیادبوونە، بە تایبەت لە دوای خۆپێشاندانەكانی مانگی كانوونی دووەم/یەنایەری ئەمساڵ و دوای شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، تاران دەستی بە گرتن و لە سێدارەدانی خەڵك كردووە.
















Leave a Reply