قایمقامی شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگه‌ی سلێمانی ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران دوو شوانی گرت و 140 سه‌ر بزنیشی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌كر بایز قایمقامی شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ كه یه‌كێكه له شارۆكه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی بۆ “شه‌فه‌ق نیوز” گوتی، سوپای پاسداران پێشڕه‌وی له سنوور كردووه و دوو شوانیان له‌سه‌ر سنوور گرتووه، كه خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو و بزنه‌كانیان بوون، هاوكات ته‌قه‌یان لێ كردوون و 140 سه‌ر بزنیان بردووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و دوو شوانه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و له‌سه‌ر به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات ده‌ژین و له هیچ كرده‌یه‌كی نایاسایی تێوه‌نه‌گلاون و بێ‌تاوانن.
بایز ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، كه كه‌سوكاری گیراوه‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه لایه‌نی ئێرانی بیانووی ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌و په‌لاماره هێناوه‌ته‌وه، چونكه گومانیان هه‌بووه ئه‌و دوو شوانه پێوه‌ندییان به پرۆسه‌ی به قاچاغهێنانی مه‌ڕ و ماڵات له ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ماڵباته‌كه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن، له ناوچه‌كه ئاشكرایه كه ئێمه خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاتی خۆمانین و پێوه‌ندیمان به‌و بابه‌ته‌وه نییه.
















Leave a Reply